بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی؛ تەهماسب نەجەفی، لە دووەمین کۆبوونەوەی ناوەندی جێبەجێکاری خزمەتگوزاری گەشتوگوزاری تایبەتی نەورۆز، وێڕای ئاماژە بەوەی جێژنی نەورۆزی ئیتنیکەکانی ئێرانی لەکرماشاندا بەڕیوەدەچێت، گوتی: پێویستە هەموو تواناکانی بەردەست بەکاربهێنرێت بۆ ناساندنی پارێزگاکە لە ڕۆژەکانی نەورۆزدا.
جێگری کاروباری شارستانی پارێزگای کرماشان ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان لە دەروازەی شارەکاندا زبڵ و خاشاکەکان کۆبکەنەوە و سیمای شارەکە جوان بکەن.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: دەبێت دەستبەسەرداگرتنی ئامێرە سەرپێچیکارەکان بۆ گواستنەوەی زبڵ و خاشاک بەجدی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
نەجەفی لە درێژەدا ئاماژەی بە پاککردنەوەی تێرمیناڵەکانی گەشتیاری و خەت کێشی ڕێگاکان و پاککردنەوەی تەوالێتە گشتییەکان و کردنەوەی تەواویان لە ڕۆژەکانی نەورۆزدا و چاودێریکردنی دابینکردن و دابەشکردنی گونجاوی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکە کرد و چەند بابەتێکی دیکەشی خستەڕوو کە دەبێت لەلایەن کارمەندانی جێبەجێکاری خزمەتگوزارییەکانی گەشتوگوزاری پارێزگای کرماشان لەبەرچاو بگیرێت.
هەروەها داریوش فرمانی بەڕێوەبەری گشتی دایرەی میرات و کەلتووری و گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی کرماشان لەم دیدارەدا ڕایگەیاند: بەهۆی هاوسەنگی مانگی ڕەمەزان لەگەڵ ڕۆژانی نەورۆز بەرنامە پێویستەکان ئامادە کراون.
داریووش فەرمانی وتیشی: بەرنامەی کەلتووری پێش و پاش جێژنی ڕەمەزان به پێی ڕۆژەکان ئاماده کراوه بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاری گونجاو پێشکەش بە گەشتیاران بکەین.
دووپاتیشیکردەوە: پلانی پێویست دانراوە بۆ ئەنجامدانی جێژنی ئیتنیکەکانی ئێرانی لە تاقەوسان و لە ڕۆژانی جێژنی ڕەمەزراندا.
فەرمانی ڕایگەیاند: چەند کۆدێکی QR بۆ ناساندنی شوێنە گەشتیاریەکان و شارەکان ئامادە کراوە کە لەڕێگەی لافیتەکەوە بۆ گەشتیاران دابین دەکرێن و گوتی: ئەمساڵ ئێمە ڕێنومای شارەزا لە کارکردن لە ناوچە گەشتیاریەکاندا بەکاردەهێنین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ساڵی رابردوو نزیکەی دوو ملیۆن کەس سەردانی پارێزگای کرماشانیان کرد، جەختی لەوە کردەوە؛ بەهۆی هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگاکە، چاوەڕوان دەکرێت بەگوێرەی ژمارەی گەشتیارانی پارێزگاکە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکرێت و گواستنەوەی دەزگاکانی خزمەتگوزاری بەشێوەیەکی تایبەت لەبەرچاو بگیرێت.
بەڕێوەبەری گشتی دایرەی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی کرماشان دەڵێت: ئامادەکردن و پێشبینیکردنی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیلی کاتی لە شار و شوێنە گەشتیارییەکاندا بەتایبەتی شاری کرماشان و بوونی چاودێری پێویست لەسەر نرخی ئەو شوێنانە لە پێداویستییەکانی ڕۆژانی نەورۆزە کە دەبێت بەدواداچوونی بۆ بکرێت.