بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران، وتیان: ئەوەی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت ئێمە ئامادەین لە گەڵ ئێران دانوستان بکەین و بانگهێشتی دانوستان دەکات، فریودانی ڕای گشتی جیهانییە.
بەڕێزیان بە ئاماژە بەوەی کە ئەمە بە واتای ئەوەیە ئێمە دانوستانمان دەوێت و لە پێناو ئاشتیدا دانوستان دەکەین، بەڵام ئێران ئامادە نییە، وتیان: ئێران بۆ ئامادەی دانوستان نییە؟ بۆ خۆتان بگەڕێنەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئێمە چەندین ساڵ کۆبوونەوە و دانوستانمان کرد، هەر ئەم کەسە دانوستانی تەواوکراوی واژۆکراوی لە سەر مێز لابرد و هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێکەوتنەی ڕاگەیاند. کاتێک دەزانین پابەند نابێت، بۆ دانوستان بکەین. هەربۆیە بانگهێشتکردنی دانوستان و ڕاگەیاندنی دانوستان، بۆ فریودانی ڕای گشتییە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: دەمەوێت بڵێم ئەگەر ئامانج لە دانوستان، هەڵگرتنی گەمارۆکانە، دانوستان لە گەڵ ئەم حکومەتەی ئەمریکا ئەو ئامانجە مسۆگەر ناکات، واتە گەمارۆکان دەمێننەوە و گوشارەکانیش زیاتر دەبێت، دانوستان لە گەڵ ئەم حکومەتەی ئەمریکا بێ ئەنجامە و گوشارەکان زیاتر دەکات./.