بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەربەتی لیمۆ سەدان ساڵە وەک بەرهەمێکی پزیشکی بەکار دەهێنرێت. لیمۆ زۆر سوودی هەیە، لە چێشتلێنان تا پیشەسازی دەرمانسازی. خەڵک بۆ ماوەیەکی زۆر ئاوی لیمۆیان بەکاردەهێنا بۆ ڕێگریکردن لە ڤایرۆس و تێکەڵکردنی ئەم شەربەتە لە گەڵ هەنگوین و زەنجەفیل وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ هەڵامەت. پێکهاتە دژە بەکتریاییەکانی لیمۆ دەتوانن هەوکردنی دەم وەک هەوکردنی پووک چارەسەر بکات.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئاوی لیمۆ بریتییە لە زۆری ڤیتامینC. شەربەتی لیمۆ سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ڤیتامین C و دەتوانێت کاریگەر بێت لە خۆپاراستن و چارەسەری هەندێک نەخۆشی.
تایبەتمەندییەکانی شەربەتی لیمۆ بۆ تەندرووستی بریتین له:
1- کاریگەری دژە بەکتریا
2- دابەزاندنی پەستانی خوێن
3- یارمەتیدان بۆ هەرسکردنی خوراک
4- نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم
5- ڕێگریکردن لە بەردی گورچیلە
6- یارمەتیدان بۆ نەهێشتنی ژەهرەکانی جەستە
7- تەندرووستی پێست./.