بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆنەوە ژنان، وەک پارێزەری هونەر و کەلتور، ئەرکی ئامادەکاری بۆ ئەم ئاهەنگەیان لە ئەستۆ گرتووە.
بە وردی و خۆشەویستییەوە ” مێزی حەوت سین ” بە هێماکانی وەک سەوزە و سکە و سێو دەڕازێننەوە کە هەریەکەیان نوێنەرایەتی بەهار و سامان و تەندرووستی دەکەن.
هەروەها چێشتلێنانى خواردنە نەریتییەکانى وەک سەوزە پڵاو، کۆکۆ و شیرینییەکانى ماڵەوە لە لایەن ژنانەوە ئەنجام دەدرێت کە بەم کارە خێزانەکە ئامادە دەکەن بۆ میواندارى لە میوانەکان و کۆبوونەوەى جەژن.
ئەم چالاکییانە نەک هەر کارامەیی پراکتیکی ژنان پیشان دەدەن، بەڵکوو هێمای بەردەوامی کەلتورییە کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە.
هەروەها ژنان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن لە پاراستن و گواستنەوەی داب و نەریتی نەورۆزدا.
ئەوان بەهاکانی نەورۆز لە دڵی خێزانەکەدا دادەنێن لە ڕێگەی چیرۆکگێڕانەوە و فێرکردنی ڕێوڕەسمەکانی وەک “گەرمکردنەوەی ماڵ” و دانانی مێز و بەشداریکردنی منداڵان لە ئامادەکاری بۆ ئاهەنگەکەدا.
لە ناوچە گوندنشینەکان ژنان بە زانیارییە کشتوکاڵییەکانیانەوە گەنم بۆ سەوزەکانی نەورۆز دەچێنن و گرنگی پێدەدەن تا دەڕوێت، ئەمەش واتا بە هێما سرووشتییەکانی ئەم ئاهەنگە دەبەخشێت.
ئەم زانستە گواستراوەیە گەرەنتی پاراستنی ناسنامەی کەلتورییە لە بەرامبەر تەحەددیاتی مۆدێرنێتەدا.
نەورۆز کە ئاهەنگی سەرەتای بەهار و سەرکەوتنی ڕووناکی بە سەر تاریکیدا دەگێڕێت، بە بێ ڕۆڵی سەرەکیی ژن بێ مانایە.
هەر لە کۆنەوە ژنانی ئێران وەک پارێزەری کەلتور و تەلارسازێکی ڕەمزی ئەو ئاهەنگە، ئەرکی ئامادەکردنی ئەو ئاهەنگەیان لە ئەستۆ گرتووە.
ئەم چالاکییانە پیشاندەری کارامەیی پراکتیکین و هێمای خۆڕاگری و بەردەوامی کەلتورین کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە، ناسنامەی ئێرانی لە چوارچێوەی ئاهەنگگێڕاندا بە زیندووی دەهێڵێتەوە.
ڕۆڵی ژنان لە نەورۆزدا لە نەریتەکان تێدەپەڕێت و فراوانتر بووە بۆ بوارەکانی هونەر و ڕۆشنبیری و تەکنەلۆجیا.
لە ڕێگەی پێشانگای هونەری و وۆرک شۆپ و چالاکی دیجیتاڵییەوە، هێماکانی نەورۆز بە زمانی مۆدێرن پێناسە دەکەنەوە.
بۆ نموونە، ژنە هونەرمەندە ئێرانییەکان بە درووستکردنی بەرهەم لە سەر بنەمای سەوز و هێلکەی ڕەنگاوڕەنگ و ڕێوڕەسمی نەورۆز، ئەو هێمایانە دەخەنە ناو هونەری هاوچەرخەوە.
لە فەزای ئەلیکترۆنیدا، ژنان ناوەڕۆکی پەروەردەیی و داهێنەرانە سەبارەت بە نەورۆز هاوبەش دەکەن، کە زانیاری کەلتوری دەگەێننە نەوەی گەنج و کۆمەڵگا جیهانییەکان.
ئەم هەوڵانە ئەوە دەردەخەن کە ژنان تەنیا پارێزەری ڕابردوو نین، بەڵکوو داهێنەری داهاتووی کەلتوریشن.
لە ڕەهەندی کۆمەڵایەتیدا ژنان بە ڕێکخستنی ئاهەنگ و کۆکردنەوەی خێزانەکان پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزتر دەکەن. بە میوانداریکردنی هاوڕێ و ناسیاوەکان، کەشێکی گەرم و گوڕ بۆ ئاڵوگۆڕی هەست و ئەزموونەکان دابین دەکەن، ئەمەش لە بەرامبەردا یارمەتی کۆمەڵگا دەدات بۆ خۆڕاگری بەرامبەر سترێسەکانی ژیان.
تەنانەت لە کۆچدا، بە ئاهەنگگێڕانی نەورۆز لە ژینگە نوێیەکاندا، ژنانی ئێرانی داب و نەریت و بەهاکانی ئەم وڵاتە نەک تەنیا بۆ منداڵەکانیان بەڵکوو بۆ پێکهاتە میواندارەکانیش فێر دەکەن، ئەم ئاهەنگە دەکەنە پردێک بۆ وتووێژی کەلتوری.
ئەمڕۆ ڕۆڵی ژنان لە نەورۆزدا لە نەریتەکان تێدەپەڕێت و فراوانتر بووە بۆ کایەکانی چالاکییە هونەری و کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکان.
لە ڕێگای پێشانگای هونەری و وۆرک شۆپ و چالاکیی دیجیتاڵییەوە، هێماکانی نەورۆز بە زمانی مۆدێرن پێناسە دەکەنەوە و یارمەتی گۆڕینی نەورۆز دەدەن بۆ کەشی وتووێژ لە سەر مافەکانی ژنان بە جەختکردنەوە لە سەر بەهاکانی وەک یەکسانی جێندەری و بەشداری چالاکانە لە ئاهەنگەکاندا.
ئەم هەوڵانە کە زۆرجار لە سرووشتدا ڕەمزین و لە هەندێک حاڵەتدا لە سرووشتی ئابوریدا، ئەوە پیشان دەدەن کە ژنان نەک تەنیا پارێزەری ڕابردوون، بەڵکوو تەلارسازەکانی داهاتووی کەلتوری کۆمەڵگان.
ڕۆڵی ژنان لە خۆڕاگریی نەورۆز لە بەرامبەر تەحەددیاتی سەردەمدا، زیاتر لە هەموو شتێک، هێمایەکی کارایی کەلتورییە.
لە سەردەمی گەمارۆ ئابوری یان سیاسی بێوێنەدا، ژنان بە پاراستنی ڕێوڕەسمی نەورۆز هیوا و ناسنامەی بەکۆمەڵ بە زیندووی دەهێڵنەوە.
بە درووستکردنی بەدیلێکی داهێنەرانە لە هەلومەرجی سەختدا، وەک بەکارهێنانی کەرەستەی سادە بۆ ڕازاندنەوەی مێزی حەوت سین یان ڕێکخستنی ئاهەنگی بچووکی ماڵەوە، پیشان دەدەن کە کەلتور بە زیندووی دەمێنێتەوە، تەنانەت لە بەرامبەر فشارە ئابورییەکانیشدا.
خۆڕاگری بەم مانایە نەک هەر نەورۆز دەپارێزێت، بەڵکوو دەیکاتە هێمای خۆڕاگری و پاراستنی شوناسی کەلتوری.
ژنانی ئێران لە ڕێگای نەورۆزەوە ناسنامەی کەلتوری خۆیان بە میرات دەگرن و بە زیندوویی دەیهێڵنەوە و بۆ داهاتوو بانگەشەی بۆ دەکەن.
دکتۆر محەممەدڕەزا موقەدەسی – وەرگێڕی کتێبی گەشەسەندنی دووبارە (خۆڕاگری ژنان)