بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوغۆ پرینچک وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسی سەرەکی توندووتیژییە پلان بۆ داڕێژراوەکانە لە سوریا و حکومەتی شاراوەی ئەمریکاش هەوڵی زیندووکردنەوەی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە دەدات.
ناوبراو وتی: پرۆژەیەک بە ئامانجی ڕێگری لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و پێکهاتە جیاجیاکانی سوریا داڕێژراوە و خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش درێژە بە شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکانی نێوانیان دەدرێت تا ئەو پێکدادانە ببێتە دوژمنایەتییەکی قووڵ.
بە وتەی سەرۆکی پارتی وەتەن ی تورکیا، ئامانج ئەوەیە کە هیچ هێزێک لە سوریا توانای جێگیرکردنی ئاسایش و ئاشتیی نەبێت و هەوڵ دەدرێت ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە سەر حکومەتەکەی ئەحمەد شەرعدا زاڵ ببن.
وتیشی کە ئامانجێکی دیکەی پیلانەکەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، لەناوبردنی پشتیوانی نێودەوڵەتییە بۆ سوریا و هەوڵ دەدرێت سەرجەم ئەو هێزانەی توانای بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکەیان هەیە، خۆیان بە دەستەوە بدەن، بەمەش نەک تەنیا سوریا، بەڵکوو سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە هەڕەشەیان لە سەرە./.