بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی عێراق بڕی ترلیۆنێک و 26 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 2 ی ساڵی 2025 ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین کرد.
تا ئێستا مووچەی مانگی 12 ی ساڵی 2024 ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، حکومەتی عێراق دەڵێت پارەکەم ناردووە و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش ڕەتیدەکەنەوە./.