بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو بایەرلێڤەرکوزن لە قۆناغی 8ی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر بایرن میونشن یاری کرد و بە ئەنجامی 0-2 شکستی هێنا. بۆ ڕاهێنەری ئەم تیپە، چابی ئەلۆنسۆ قورس بوو که ئەم دۆڕاندنە قبوڵ بکات. چونکە ئەم دۆڕانە بووە هۆی ئەوەی که تیپی بایەرلێڤەرکوزن لە چامپیۆنزلیگدا دووربخرێتەوە.
دوای کۆتایی یارییەکە چابی ئەلۆنسۆ بە میدیا وەرزشییەکان ڕاگەیاند: لە گێمی یەکەمدا زۆر هەوڵمان دا. ئێمە زۆر لە گۆڵکردن نزیک بووین و یارییەکی باشمان هەبوو. هەروەها چانسمان هەبوو گۆڵی یەکەم تۆمار بکەین. دۆخەکە کەمێک قورس بوو و یاریزانەکانمان زۆر باش بوون. بەڵام دوای گۆڵی یەکەمی بایرن میونشن، یارییەکە بۆ ئێمە قورس بوو.
ناوبراو وتی: چامپیۆنزلیگ پێشبڕکێیەکە کە نابێت لەناویدا هیچ هەڵەیەک بکەی و بەداخەوە ئێمە هەڵەی زۆرمان کرد. نەمانتوانی یاریەکە بە باشی ئەنجام بدەین. نمایشەکەمان زۆر باش بوو. هیچ کێشەیەک لە تیپەکەدا نەبوو، بەڵام ئێمە کاریگەری باشمان نەبوو لە کاتی یارییەکەدا. لەم ماوەیەدا پێشکەوتنێکی گەورەمان لە تیپ و یانەکەدا بەدەستهێناوە. ئێمە دەمانەوێت لە گەڵ باشترین تیپەکانی جیهان یاری بکەین. بۆیە دەبێت لە داهاتوودا پێشکەوتنێکی زۆر بەدەست بهێنین./.