بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: نامەکەی ترەمپ نووسراوە بەڵام هێشتا بە دەستی ئێمە نەگەیشتووە.
ناوبراو وتی: بڕیارە لە ڕێگای نێردەی یەکێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە ئەو نامەیە ڕادەستی ئێمە لە تاران بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فۆکس نیوز ئاماژەی بەوەدابوو کە نامەیەکی بۆ ڕێبەری باڵای ئێران ناردووە./.