چۆمان ئەحمەد عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، بۆ جام کوردی ڕایگەیاند؛”ئێمە وەکو ئیدارەی گەرمیان هاوسنورین لەگەڵ پارێزگای کرماشان و خاڵی سنوری پەروێزخان لە نێوانمانداهەیە بۆیە پەیوەندیەکانمان پەیوەندییەکی بەردەوام و لە مێژینەییە، کە لەگەڵ دروستبوونی ئیدارەی گەرمیاندا ئێمە پەیوەندی باشمان لەگەڵ پارێزگای کرماشاندا هەیە.
وتیشی؛” پەیوەندیەکان لەسەر ئاستی پارێزگا و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دایە و بۆیە لێکتێگەیشتنی باش لەنێوانماندا بوونی هەیە بەتایبەت لەڕووی ئابووری و دواتریش لەڕووی فەرهەنگی و کلتوری و گەشتوگوزار و تەندروستی .. هتد، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو پەیوەندیانە بەردەوامییان هەیە.
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
ڕونیشیکردەوە؛” بونی ئەو پەیوەندییە پتەوە لەنێوان هەردولادا وایکردووە کە بتوانین چۆن برەو بدەین بەو کەرتانەی کە باسمان کرد و وە هەردولا دەستی هاوکارییان درێژکردووە بۆئەوەی ئەم کەرتانە بەردەوام بەرەوپێش بچن و لەگەڵ ئەوەشدا هەرکێشە و گرفتێکیش لەنێوان هەردولادا بێتەپێش بتوانن بەزووی چارەسەری بکەن.
چۆمان ئەحمەد عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایشیکرد؛” خۆشبەختانە تائێستا هیچ گرفتێګ لەنێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کرماشان دا پێش نەهاتووە، بەڵام هەندێکجار لەکاتی کارکردندا ئەگەر گرفتێک بێتە پێشەوە لە نێوانماندا ئەوا ئەو پەیوەندی و لێکتێگەیشتنەی نێوانمان وادەکات دەستبەجێ ئەو کێشانە چارەسەربکەین.