بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو کۆبوونەوەدا کیاسەت سپێهری فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنوری پارێزگای کرماشان، داوای بەرزکردنەوەی ئاستی توانای هێزەکانی پاراستنی سنوری هەر دوو لای بۆ پاراستنی باشتری سنورەکان کرد.
ناوبراو جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی جیدی قاچاخ و هاتووچۆی نایاسایی کردەوە و ڕایگەیاند کە زیاترکردنی هاوکارییەکان بە تایبەت ئاڵوگۆڕی زانیاری پێویست لە بواری پاراستنی سنورەکان، دەتوانێت بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی بە دواوە بێت./.