بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیرسەعید ئیروانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای دەربڕی ناڕەزایەتی توندی خۆی لە بەرامبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە کە بە پێشنیاری ئەمریکا بووە ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە.
ناوبراو کۆبوونەوەکەی بە نمایشێکی سیاسی ئاشکرا و بەکارهێنانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ بەرەوپێشچوونی ئامانجێکی دیاریکراو ناو برد و ڕایگەیاند کە زیان بە ناوبانگی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەگەێنێت.
باڵیۆزی ئێران وتی کە ئەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کراون، تەکنیکین و دەبێت لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییەوە تاوتوێ بکرێن نەک ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئیروانی ڕایگەیاند کە ئێران لە ژێر هەڕەشە و گەمارۆدا دانوستان ناکات و لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا خۆی بە دەستەوە نادات.
ڕاشیگەیاند کە هەر هەوڵێک بۆ ناچارکردنی ئێران بۆ قبووڵکردنی ڕێکەوتنێکی نادادپەروەرانە چارەنووسی شکست دەبێت، دیپلۆماسی دەبێت لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر بێت نەک وەرگرتنی باج./.