بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە 17 دامەزراوە و 13 کەشتی پەیوەندیدار بە ئێرانی خستووەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە.
ئەمریکا هەروەها ناوی موحسین پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێران خستووەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە و ڕایگەیاندووە کە ناوبراو ڕۆڵی لە هەناردەکردنی دەیان ملیار دۆلار نەوتی ئەم وڵاتەدا هەبووە و هەروەها ملیاران دۆلار نەوتی بۆ هەناردەکردن داوەتە هێزە چەکدارەکانی ئێران./.