بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە فەرمانی ئەحمەد شەرع، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی سوریا پێکهێنرا کە لە وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و وەزیری ناوخۆ پێکدێت.
هەروەها ئەنجومەنەکە دوو کورسی ڕاوێژکاریشی دەبێت کە لە لایەن ئەحمەد شەرعەوە دیاری دەکرێن و کورسییەکی تەکنیکی پسپۆڕی لە لایەن ناوبراوەوە بۆ بەدواداچوونی ڕەشنوسی کۆبوونەوەکان دیاری دەکرێت.
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی سوریا بە شێوازی خولی یان لە سەر داوای ئەحمەد شەرع بەڕێوە دەچێت و تێیدا گرنگترین پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی و کێشە و گرفتەکانی بەردەم سوریا تاوتوێ دەکرێن./.