بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وڵاتی تایلەند گوندێک هەیە کە بە هۆی نەریتی سەیرەوە بە گوندی ژنانی مل درێژ ناودەبرێت. بوونی نەریتێکی سەیر لەم نەتەوە و گوندەدا ئەم شوێنەی بۆ هەموو گەشتیارانی جیهان سەرنجڕاکێش کردووە. نەتەوەێک کە ژنان هەر لە منداڵییەوە ئەڵقە لە ملیان دەبەستن.
خەڵکی ئەم گوندە لە بنەڕەتدا لە نەتەوەی کارێن و وڵاتی میانمار بوون. ئەم نەتەوە لە کاتی شەڕەکانی وڵاتەکەیاندا کۆچیان کرد بۆ تایلەند و تا ئێستا لە باکوری تایلەند دەژین. ئەو نەریتە سەیرەی کە لە نێو ژنانی ئەم نەتەوەدا هەیە وایکردووە که لە جیهاندا بەناوبانگ بوون و بە نەتەوەی ژنانی مل درێژ ناویان ببەن. ژنان لە منداڵییەوە ئەڵقە لە ملی خۆیان دەبەستن. و لە گەڵ تێپەڕبوونی هەر ساڵێکدا که گەورەتر دەبن ژمارەی ئەڵقەکان زیاد دەکەن.
لە ئەنجامدا، بە تێپەڕبوونی ساڵانێک زۆر، ملی ژنان وردە وردە درێژ دەبێت. ژنانی ئەم نەتەوە تا ئەو کاتەی که هاوسەرگیری دەکەن ساڵانە ژمارەی ئەم ئەڵقەیانە زیاد دەکەن. ئەوان ئەم کارە لەبەر دوو هۆکار ئەنجامدەدەن. هۆکاری یەکەم پابەندبوونیان بە نەریتە کۆنەکانیانەوەیە. ئەوان لەو باوەڕەدان کە لە سەردەمی کۆندا شاژنێکیان هەبووە کە درەختێکی لە زێڕ درووستکردووە. کاتێک دوژمن هێرش دەکاتە سەر شاژنەکە، ڕەگی دەرەختەکە لە زەوی دەردەهێنێت و لە ملی خویدا دەپێچێتەوە. هەر بۆیە ئەگەر سەیری ئەڵقەکانی دەوری ملی ئەم ژنانە بکەیت، ڕەنگەکەیان زەرد یان زێڕینە.
هۆکاری دووەم ئەوەیە کە جوانی خۆیان بەم ئەڵقەیانە پیشان بدەن. ئەوان پێیان وایە ئەم ئەڵقەیانە هێمای جوانین و سەرەڕای ئەوەش دەتوانن هاوسەرگیری بکەن و هەروەها لە دەستدرێژی پیاوانی نەتەوەکانی دیکە پارێزراو بن. سەرنجڕاکێشە بزانن هەندێک جار ژمارەی ئەم ئەڵقەیانە دەگاتە 25 ئەڵقە./.