بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید توانی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بە قورسترین شێوە گەیشتە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر یەکێک له باشترین یاریزانەکانی ڕیال مەدرید توانی ئاستی بەرزی خۆی لەم یاریەدا پیشان بدات و لە کۆتاییدا بە تۆمارکردنی دوایین لێدانی سزای یەکلاکەرەوە، نمایشە باشەکەی تەواو کرد.
دوای تۆمارکردنی لێدانی سزای یەکلاکەرەوە و سەرکەوتنی ڕیاڵ بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بە ئەنجامدانی جوڵەیەک دۆڕانی ئەوانی بە بڕینی سەریان بەراورد کرد./.