بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی ڕایگەیاند کە بڕیاری قەدەغەبوونی دەریاوانیی دوژمن لە ڕێگای زەریای سوور، بابولمەندەب، کەنداوی عەدەن و زەریای عەرەب خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو وتی کە هەر کەشتییەکی ڕژێمی زایۆنیستی بەم ناوچانەدا تێپەڕ بێت، دەکرێتە ئامانج و ئەمەش هەنگاوێکی کرداری و هەڵوێستێکی پێویستە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە ئەم بڕیارە لە پاش ڕێگریی دوژمنی زایۆنیستی لە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ غەززە و کەڵک وەرگرتن لە برسێتی وەک چەکێکی سەربازی، گیراوەتەبەر.
ڕاشیگەیاند کە ئەمە قۆناغی یەکەم هەڵوێستی ئەنساروڵڵایە بەرامبەر بە دۆخی ئێستای غەززە و لە ئەگەری بەردەوامبوونی هەنگاوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە برسیکردنی گەلی فەڵەستین و دانیشتووانی غەززە، هەڵوێست و کاردانەوەکان زیاتر و کاریگەرتر دەبن./.