بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ڕاگەیاندنی فەرمی یانەی بایرن میونشن، گرێبەستی جۆشوا کیمیچ بەرگریکاری ڕاستی تەمەن 30 ساڵەی ئەم یانە تا هاوینی 2029 نوێکرایەوە بۆ ئەوەی کێشەی ئەگەری ڕۆیشتنی لە کۆتایی وەرزدا بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.
گرێبەستی کیمیچ لە کاتێکدا نوێکرایەوە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە ڕەنگە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕوات و تەنانەت پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات. بەڵام بەڕێوبەرانی یانەکە لە کۆتاییدا گرێبەستەکەیان لە باشترین کاتدا درێژکردەوە بۆ ئەوەی هاندەرانی بایرن میونشن هەست بە ئاسوودەیی بکەن پێش گەیشتن بە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی لە هاویندا.
جۆشوا کیمیچ لە هاوینی 2015 بە واژۆکردنی گرێبەستێک بە بەهای 8.5 ملیۆن یۆرۆ دوای ئەوەی که بە دریسەکەی شتوتگارتەوە درەوشایەوە، بۆ بایرن میونشن گواسترایەوە و لەم 10 ساڵەدا بەشداری لە 429 یاریدا کردووە. هەروەها توانیویەتی 43 گۆڵ و 114 ئسیستی گۆڵ تۆمار بکات کە ئامارێکی ناوازەیە بۆ ئەو وەک بەرگریکاری ڕاست./.