بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیرلەندا وتی: هیچ کەس فەڵەستینییەکان لە غەززە دەرناکات.
ئەم لێدوانەی ترەمپ پاشەکشەیە لە پێشنیار و پلانەکەی پێشووی بۆ دەرکردنی فەڵەستینییەکانی غەززە و داگیرکردنی لە لایەن ئەمریکاوە.
پلانەکەی ترەمپ لە لایەن وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی عەرەبییەوە بە توندی ڕەتکرایەوە و تەنیا ڕژێمی زایۆنیستی پێشوازیی لێکرد./.