بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا مەشهەدی ڕەجەبی بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابینکردنی کارەبای ئێران (تەوانیر) سەبارەت بە کۆتایی ماوەی بەخشینی هاوردەی کارەبای ئێران لە لایەن عێراقەوە بە پێی بڕیاری ئەمریکا، وتی: ئێران و عێراق گرێبەستێکی هاوبەشیان لە بواری کارەبادا هەیە کە درێژەی هەیە و هەربۆیە بە پێی بەڵێنەکان و ئەو ڕێکەوتنەش، هەناردەی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەردەوام دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بە پێی دانوستانەکانی نێوان هەر دوو وڵات، بڕیار دراوە قەرزی هەناردەی کارەبای ئێران لە لایەن عێراقەوە بدرێتەوە و بەشێکی ئەو قەرزانەش لە مانگی ڕابردوودا دراوەتەوە./.