بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: هێزەکانی عێراق سەرکەوتنی بەرچاویان لە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی تارمایی و تیرۆر بە دەست هێناوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق بە پشتیوانی و هاوئاهەنگی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە کوشتنی ” عەبدوڵڵا مەکی موسلح ڕەفیعی ناسراو بە ئەبوخەدیجە ” سەرکەوتوو بوون.
ئەبوخەدیجە جێگری خەلیفەی داعش و والی عێراق و سوریا و بەرپرسی پرۆسە سەربازییەکانی دەرەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بووە و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستەکانی جیهان ناوی بردووە./.