بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان ڕایگەیاند کە شاندەکەی تورکیا لە سەردانەکەی ڕۆژانی ڕابردووی بۆ دیمەشق، تاوتوێی ڕێکەوتنەکەی ئەم دواییەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریای کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پێشنیار کراوە حکومەتی سوریا مافی کوردەکان لە بەرچاو بگرێت و ئەمەش بۆ تورکیا گرنگە.
هاکان فیدان ڕایگەیاند کە بابەتی پێدانی مافی خۆبەڕێوەبەری لە لایەن حکومەتی سوریاوە بە کوردەکانی ئەم وڵاتە باس نەکراوە.
ڕاشیگەیاند کە پێویستە سەرجەم ئەو هێزە چەکدارانەی دەستیان لە کردەوە تیرۆریستییەکاندا هەبووە، لە هاوکێشەکان بکرێنەدەرەوە و ژیانی دانیشتووانی سوریا ئاسایی بکرێتەوە./.