بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ڕێوڕەسمەدا کە شەوی هەینی 14 ی ئاداری 2025 بەڕێوەچوو، وتی: شانازی دەکەم کە شانبەشانی نوێنەرانی وڵاتانی دۆست کە وەک میراتی کەلتوریی خۆیان ڕێز لە نەورۆز دەگرن، ئامادەم.
ناوبراو وتی: بۆ چەندین سەدەیە کە نەورۆزی کۆن لە جوگرافیایەکی بەربڵاو لە باشوری ئاسیا، بالکان، ئاسیای ناوەڕاست، قەفقاز و ناوچەکانی دیکە بووەتە ئیلهامبەخشی لەدایکبوونەوە و هاودەنگی.
عێراقچی وتی: ئەم ئاهەنگە لە مێژووە سەرچاوەی گرتووە و پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە، هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هۆی ئاشتی و دۆستایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان و بەرەو جیهانێکی پڕ لە هیوا و هاوسۆزی و پێشکەوتن بمانبات./.