بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە شەهیدبوونی ژنە پەیامنێرێکی برینداری غەززە، ژمارەی ئەو پەیامنێرانەی بە هۆی بۆردومان و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید بوون، گەیشتە 206 کەس.
ئالاء ئەسعەد هاشم پەیامنێری فەڵەستینی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوو.
ڕژێمی زایۆنیستی بە پلانێکی پێشوەختە و بە ئەنقەست بە ئامانجی ڕێگری لە دەرکەوتنی ڕاستییەکانی شەڕی غەززە و تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی، پەیامنێرانی فەڵەستینی دەکاتە ئامانج./.