بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیستی هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ دوو یاری گرنگ بەرامبەر ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا ڕاگەێندرا. خاڵێکی زۆر گرنگی ئەم لیستە گەڕانەوەی نەیمار بوو بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرازیل دوای نزیکەی دوو ساڵ. هەرچەندە ڕاهێنەری بەرازیل بڕیاریدا ناوی نەیمار لە لیستەکە بە هۆی پێکانەوە لاببات و لە جێگەی ئەو ئاندریک، یاریزانی ئێستای ڕیال مەدرید دابنێت.
نەیمار کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر لابردنی ناوی لە لیستی هەڵبژاردەی بەرازیل و ڕایگەیاند: من لە سەر لێواری گەڕانەوە بووم، بەڵام بەداخەوە ئێستا ناتوانم درێسی هەڵبژاردەی نیشتمانی لەبەر بکەم. ئێمە دانوستانێکی زۆرمان هەبوو و هەمووان دەزانن من چەندە حەزم لە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانییە. بڕیارماندا لە ئێستادا ڕاهێنانەکانم زیاد بکەم بۆ ئەوەی بتوانم بە ئامادەکارییەکی باشترەوە بگەڕێمەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی./.