بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەنجیر یەکێکە لە تایبەتترین و بەتامترین میوەکانە کە بە شێوەی تازە و وشککراو دەخورێت و بە ڕەنگی سەوز و سوور لە بازاڕدا دەستدەکەوێت. ئەم میوەیە لە سەدان تۆو پێکهاتووە کە توێکڵێکی نەرمی هەیە و بە یەکێک لە بەسوودترین میوەکان و بەتامترین چەرەسات ناسراوە.
دەستگەیشتن بە هەنجیری تازە لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا ناکرێت. بەڵام بە ئامادەکردنی هەنجیری وشک لە هەموو وەرزەکاندا دەتوانرێت بەکار بهێنرێت. لە هەر 100 گرام هەنجیری وشککراودا 249 کالۆری هەیە کە بەسوودە بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ جەستە و ئەنجامدانی چالاکیەکانی ڕۆژانە هەروەها مەترسی تووشبوون بە شەکرە و چەوری کەم دەکاتەوە.
تایبەتمەندیەکانی هەنجیری وشک بریتین لە:
1- دابەزاندنی کێش
2- تەندرووستی گەدە و ڕیخۆڵە
3- به هێزبوونی ئێسک و جومگەکان
4- ڕێگریکردن لە پیربوونی پێست و هەڵوەرینی قژ
5- کەمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن و گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەکرە
6- باشترکردنی یادوەری و باشترکردنی کارکردنی مێشک و ڕێگریکردن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر./.