بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر قەرقاش کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ ڕادەستکردنی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سەردانی تارانی کرد و لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە، سەبارەت بەو کۆبوونەوە ڕایگەیاندووە کە ئەرێنی و بنیاتنەر بووە.
قەرقاش وێنەیەکی خۆیی لە گەڵ سەیف زەعابی باڵیۆزی ئیمارات لە تاران لە باخی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئیمارات ڕێز لە وتووێژی بنیاتنەر و هاوکاری هاوبەش دەگرێت./.