بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک وتی: بەرپرسانی ئیسرائیل لەوە تێناگەن کە حەماس و حزبوڵڵا تووشی شکست نەبوون و هەر هەوڵێک بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ بە واتای کوژران و بەدیلگیرانی ژمارەیەکی زیاتر لە سەربازانی ئیسرائیلی دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕووداوەکانی پاش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 وانە وەرناگرن.
بریک ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی توانای تەقاندنەوەی سەدان کیلۆمەتر تونێلی لە کەرتی غەززە نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەوە تێناگات کە بەم شێوازەی ئێستا ناتوانێت لە بەرامبەر حەماس سەرکەوتن بە دەست بێنێت.
ئەو ژنڕاڵەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: دەستپێکردنەوەی شەڕی غەززە گیانی سەرجەم دیلەکان دەخاتە مەترسییەوە و زیانەکانی سوپا زیاتر دەکات، لە لایەکی دیکەوە ئەم شەڕە دەبێتە هۆی قوربانیبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی لە غەززە و جیهان بە چاوێکی تاوانبارەوە لە ئیسرائیل دەڕوانێت./.