بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا ڕەحمەتیان بەڕێوەبەری دەزگای میدیای جام کوردی ڕایگەیاند کە ” بە هەوڵی دەزگای میدیای جام کوردی و بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کارەساتی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە، گرووپێکی شەش کەسی لە پاسکیلسوارانی کرماشانی لە سنوری باشماخەوە دەچنە شارەکە تا پەیامهێنەری ئاشتی و دۆستایەتی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بن “./.