بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاو کۆپارسی نەک هەر یەکێکە لە باشترین بەرگریکارانی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەڵکوو دەتوانرێت بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارە گەنجەکانی جیهان دابنرێت. کۆبارسی هەرچەندە تەمەنی تەنیا 18ساڵە بەڵام بە تەرکیزێکی زۆرەوە یاری دەکات.
کۆبارسی لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی مارکا سەبارەت بە دوو نموونەی خۆی ڕایگەیاند: نموونەی من پیکی و پویۆلە. هەمیشە بە وردی سەیری یارییەکانیانم دەکرد. هەوڵ دەدەم وەک ئەوان بم.
ناوبراو له درێژەدا ڕایگەیاند: حەز دەکەم بەرشەلۆنە سەربکەوێت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و ڕووبەڕووی ڕیال مەدرید ببێتەوە. ئەمە کۆتاییەکە که هیوای بۆ دەخوازم.
کۆپارسی یەکێکە لەو ئەستێرە گەنجانەی کە لەلایەن لویس دێلا فوێنتێ بانگهێشت کراوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا. هەروەها بەرشەلۆنە سبەینێ یەکشەممە 16 ی ئادار بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری دەکات./.