بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئانتوان گریزمان بۆ یانەی ڕیال سۆسیداد و بەرشەلۆنە یاری کردووە و ئێستا بۆ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید یاری دەکات. پێدەچێت ئەو به نیازه کۆتایی به ژیانی پیشەگەری خۆی له تۆپی پێی ئەورووپا بدات و له شوێنێکی دیکه درێژه به تۆپی پێی خۆی بدات بەڵام مەبەستی ئەو یانەکانی ئەمریکایە نەک سعوودیە!
میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا سەبارەت بەم بابەتە ڕایانگەیاندووە: ئانتوان گریزمان کە تەمەنی 33 ساڵە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2026 گرێبەستی لە گەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید هەیە. بەڵام به هۆکاری کەسی و خێزانی بڕیاریداوە تۆپی پێی ئەوروپا جێبهێڵێت و ئێستاش لە گەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس دانوستان دەکات و دەیەوێت درێژە بە ژیانی تۆپی پێی خۆی بدات لە خولی MLSی ئەمریکی.
ئانتوان گریزمان لەم وەرزەدا 41 یاری بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامداوە و 16 گۆڵ و 7 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکردووە./.