بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی باڵای سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەیاننامەیەکی لە سەر هێرشەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێرشی سەر خەڵکی مەدەنی پیشاندەری لاوازبوونی ئەمریکایە و ئەم تاوانەش ئێمە لە پشتیوانیکردنی غەززە پاشگەز ناکاتەوە بەڵکوو دۆخەکە بەرەو قۆناغێکی دژوارتر دەبات.
لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەندا هاتووە کە ئێمە دڵنیایی بە گەلی خۆڕاگری یەمەن دەدەین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە سزادانی تاوانباران بە شێوازی بەهێز و پسپۆڕانە ئەنجام دەدرێت.
بەیاننامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی شکست دەهێنن و بە سەرشۆڕی و بێهیوایی پاشەکشە دەکەن، وەک چۆن کە لە شەڕی زریانی ئەقسادا وەها ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە چالاکییە دەریاییەکان تا کاتی هەڵوەشانەوەی گەمارۆی غەززە و گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بەردەوام دەبێت و دەستپێکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، گەڕانەوەیە بۆ بەسەربازیکردنی دەریای سوور و هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ هاتووچۆی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە./.