بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی ئیسماعیل بەقایی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوبووەتەوە هاتووە ” 37 ساڵ بەر لە ئێستا دانیشتووانی هەڵەبجەی بێ تاوان، بە چەکی کیمیای ڕژێمی بەعس کرانە ئامانج، لە بۆردومانەکەدا دەیان هەزار هاووڵاتیی بێتاوان گیانیان سپارد و بەشێکی زۆریشیان تووشی برینێکی هەمیشەیی بوون “.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە کە ” ئێرانییەکان و بە تایبەت خەڵکی شاری سەردەشت و بەشێکی زۆر لە سەرباز و خەڵکی سڤیل، کە لە ماوەی شەڕی سەپێندراوی 8 ساڵەی عێراق و ئێران بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرایە سەر، له قووڵایی دڵەوە لە ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی هەڵەبجە تێدەگەن “.
ڕاشیگەیاندووە کە ” تێپەڕبوونی کات ناتوانێت لە قیزەونی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی هەڵەبجە و داواکاری دادپەروەری بۆ شارەکە کەم بکاتەوە “./.