بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆرێک لە خەڵک ڕۆژووگرتن بە ئەرکێکی ئایینی دەزانن لە کاتێکدا ئاگاداری سوودە تەندرووستییەکانی به ڕۆژووبوون نین. بەڕۆژووبوون ئەگەر بە درووستی ئەنجام بدرێت وەرزشێکی باشە بۆ تەندرووستی جەستە. بەڕۆژووبوون ژەهرەکان لادەبات و شەکری خوێن و چەوری لە جەستە کەم دەکاتەوە و سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەبێت.
کاریگەرییەکانی بەڕۆژووبوون لە سەر تەندرووستی جەستە بریتین له:
1- بەڕۆژووبوون ئاسانکاری بۆ لابردنی ژەهرەکان لە جەستە دەکات
2- بەڕۆژووبوون دەرفەتی پشوودان بە کۆئەندامی هەرس دەبەخشێت
3- بەڕۆژووبوون یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستە
4- بەڕۆژووبوون شەکری خوێن دادەبەزێنێت
5- بەڕۆژووبوون فشاری خوێن ڕێکدەخات
6- بەڕۆژووبوون یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش
7- بەڕۆژووبوون سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات
8- بەڕۆژووبوون دەتوانێت کاریگەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە ئالوودەبوونێک./.