بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمرۆ یەک شەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە 48 کاتژمێری ڕابردوو 47 هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر خاکی ئەم وڵاتە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی سەنعا، سەعدە، بەیزا، عجە، زۆممار، مائرەب و جۆفی کردووەتە ئامانج و بە دەیان کەسی شەهید و بریندار کردووە.
ڕاشیگەیاند کە بە پێچەوانەی بانگەشەکانی ئەمریکاوە، ناوچەکانی نیشتەجێبوون کراوەتە ئامانج و وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی تایبەت بە شەهید و بریندارەکان، ئەمە پیشان دەدات./.