بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی دڕندە و ڕووخاوی بەعسی سەدام لە بەرواری 16 ی ئاداری ساڵی 1988 شاری هەڵەبجەی بۆردومانی کیمیایی کرد. سەدام لەو کاتەدا لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچەکەوە پشتیوانی دەکرا و تاوانەکانی لە دژی کورد و گەلانی دیکەی عێراق بە پشتیوانی سیاسی و سەربازی و دارایی ئەو وڵاتانە دەکرا.
لەو کاتەدا کە وڵاتانی ناوچەکە بە هۆی پشتیوانی سەدامەوە بە یەک وشە باسی کوردیان نەدەکرد و ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواش لە هەمان بەرەی سەدامدابوون، تەنیا ئێران بووە پشت و پەنای خەڵکی لێقەوماوی هەڵەبجە و بە باوەشێکی گەورمەوە سنورەکانی بە ڕووی خەڵکدا کردەوە و گەل و حکومەتی ئێران بۆ یارمەتیدانی خەڵکی هەڵەبجە لاپەڕەیەکی زێڕینیان لە مێژوودا تۆمار کرد.
هەڵەبجە پاش 37 ساڵ بە زیندوویی ماوەتەوە و مێژووش هاوکارییەکانی ئێران و خەڵکەکەی لەبیر ناکات. بەڵام هەندێک لەو وڵاتانە ئێستا خۆیان بە دۆستی گەلی کورد دەناسێنن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان باس لە پەیوەندی لە گەڵ کورد و هەرێمی کوردستاندا دەکەن، لەو کاتەدا تەنانەت ڕێگرییان لەوە دەکرد ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بڕیارێک لە دژی سەدام و ڕژێمە دیکتاتۆرەکەی دەربکات./.