بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەنوچەهر حەبیبی پارێزگاری کرماشان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لە گەڵ دەزگای میدیایی جام کوردی، ڕایگەیاند کە کرماشان خاوەنی کۆمەڵە توانا و تایبەتمەندییەکە لە ڕووی ئابوری و بازرگانی، گەشتیاری، پزیشکی، ڕۆشنبیری و وەرزشی و ئەمەش دەتوانێت سوود بە هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بگەێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەردانی شاندەکانی پارێزگای کرماشان بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و ئامادەیی خۆیی بۆ پێشوازی لە پارێزگارانی سلێمانی و هەڵەبجە لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەربڕی./.