بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود مەرداوی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆی دەدات و ئەمەش دۆخەکەی ئاڵۆز کردووە و دەرفەتی گەیشتن بە ئاشتی لەناو دەبات.
ناوبراو وتی: تا ئەو کاتەی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە فەڵەستینییەکاندا هەبێت، بزوتنەوەی حەماس بە هیچ شێوازێک دانوستان لە سەر چەکی خۆڕاگری ناکات.
ئەو سەرکردەی حەماس وتی کە چەکی خۆڕاگری، چەکێکی ڕەوای گەلی فەڵەستینە بۆ بەرگری لە خۆی و خاکەکەی./.