بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت لە پێشوازیکردنی تیمی پاسکیلسوارانی کرماشانیدا بە ئاماژە بە پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارێزگای هەڵەبجە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: خەڵکی هەڵەبجە لە کاتی ئاوارەبووندا ڕوویان لە ئێران کرد و گەل و حکومەتی ئێران بە گەرمی باوەشی پێشوازی و هاوکارییان بۆ ئەوان کردەوە.
ناوبراو وتی: ئێرانییەکان ساڵانە بە شێوازی جۆربەجۆر یادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەنەوە و ئەمە جێی دەستخۆشییە.
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت وتی: ئێمە هاوبەشییەکی کەلتوری زۆرمان لە گەڵ وڵاتی ئێراندا هەیە و هیوادارین لە داهاتوودا بتوانین هاوئاهەنگی زیاترمان لە بواری کەلتوری و وەرزشیدا پێکەوە هەبێت.
نوخشە ناسیح هاتنی تیمی پاسکلیسوارانی کرماشانی بۆ هەڵەبجە بەرز نرخاند و وتی: هەڵەبجەییەکان بە وەفاوە باسی ئەو کەس و لایەنانە دەکەن کە لە تەنگانەدا یارمەتیدەری خەڵکی ئەم شارە بوون.