بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر عەبدولعاتی لە چاوپێکەوتنی زیاتر لە 100 باڵیۆزی بیانی و نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە قاهیرە وتی: ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی غەززە، دابینکردنی سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکەی میسرە کە بە هاوئاهەنگی لە گەڵ دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ئامادە کراوە.
ناوبراو سەبارەت بە پێشنیارێکی نوێ ڕایگەیاند کە بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگ بە ئامادەبوونی نێودەوڵەتی لە ناوچە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە و کەرتی خۆرئاوا لە ڕێگای جێگیرکردنی هێزەکانی ئاشتیپارێز بە پاراستنی نێودەوڵەتی و تێچوو و ڕاسپاردەی دیاریکراو بدات.
وەزیری دەرەوەی میسر وتی کە ئەم پێشنیارە لە چوارچێوەی خشتەیەکی دیاریکراوە کە ئامانجی کۆتایی پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستینە بە پێی چارەسەری دوو دەوڵەتی.
ڕاشیگەیاند کە ئەم پێشنیارە پێویستی بە پشتیوانی و پابەندبوونی بەهێزی نێودەوڵەتییە نەک تەنیا لە بواری دابینکردنی دارایی، بەڵکوو زیاترکردنی گوشارەکان بۆ جێگیربوونی ئاگربەست و دەستەبەرکردنی دووبارەنەکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکانە./.