بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 100 ڕۆژ بە سەر ڕووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا و بەدەسەڵات گەیشتنی هێزەکانی تەحریری شام بە سەرۆکایەتی ئەبومحەممەد جۆلانی (ئێستا ناسراوە بە ئەحمەد شەرع) تێپەڕ دەبێت. هەڵوەشانەوەی سوپا و دەزگا ئەمنییەکانی سوریا بۆشاییەکی لە زۆربەی پارێزگاکانی سوریا بە دوای خۆیدا هێنا و ئەم وڵاتەی ڕوبەڕوی کێشە و قەیرانی گەورەی ئەمنی و ئابوری کردەوە.
لە ماوەی حوکمڕانییەکەی جۆلانیدا شەڕ و پێکدادان و تۆڵەسەندنەوەی خوێناوی و دەستبەسەرداگرکردنی موڵک و ماڵی گشتی و خەڵک ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ئەو هێزانەش کە کۆنترۆڵی سوریایان کردووە، ڕوبەڕوی کێشە و قەیرانێکی زۆر بە تایبەت لە بوارەکانی ئەمنی و ئابوری بوونەتەوە.
زیانە مرۆییەکانی 100 ڕۆژی حکومەتەکەی جۆلانی
بە پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا، لە 8 ی کانوونی یەکەمی 2023 تا 18 ی ئاداری 2025، بە هۆی شەڕ و پێکدادانە خوێناوییەکانی سوریاوە 6 هەزار و 316 کەس کوژراون کە 4 هەزار و 711 کەس لەوان مەدەنین و ئەمەش 4 هەزار و 172 پیاو و 345 ژن و 194 منداڵ لە خۆ دەگرێت، ئەو کەسانەش بە هۆکاری جیاواز لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا کوژران.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە لە 8 ی کانوونی یەکەم تا کۆتایی ساڵی 2024، 2 هەزار و 354 کەس، بە تایبەت هەزار و 894 کەسی مەدەنی (1839 پیاو، 21 ژن و 34 منداڵ) کوژران. هاوکات 460 کەسی سەربازیش گیانیان لە دەستدا.
لە کانوونی دووەمی 2025، هەزار و 122 کەس بە تایبەت 679 کەسی مەدەنی (480 پیاو، 146 ژن و 53 منداڵ) لە گەڵ 443 کەسی سەربازی کوژراون.
لە شوباتی 2025، 603 لەس بە تایبەت 435 کەسی مەدەنی (347 پیاو، 46 ژن و 43 منداڵ) لە گەڵ 168 کەسی سەربازی گیانیان لە دەستدا.
لە یەک تا 16 ی ئاداری 2025، 2237 کەس بە تایبەت 1703 کەسی مەدەنی (1506 پیاو، 132 ژن و 65 منداڵ) لە گەڵ 534 کەسی سەربازی گیانیان لە دەستداوە.
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەزار و 805 کەس بە شێوازی نایاسایی لە سوریا لەسێدارە دراون کە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەدیان بەسەردا سەپێندراوبووە.
زۆربەی لە سێدارەدانەکانیش بۆ مانگی ئادار و ڕووداوەکانی ناوچە کەناراوییەکانی سوریا دەگەڕێتەوە کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە عەلەوییەکان کوژران./.