بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی گەڕی نوێی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ غەززە کە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێ تاوان و هاوکاتبوونی لە گەڵ گەمارۆدانی کەرتی غەززە بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ناو برد و بە توندی ئیدانەی کرد.
ناوبراو ئەم هێرشانەی بە بەردەوامبوونی تاوانی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەتەوەیی لە فەڵەستینی داگیرکراو ناو برد و ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەم هەموو تاوانە بە هاوکاری و پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسیارێتی تایبەتی جیهانی ئیسلامی بۆ پێشگرتن لە بەردەوامبوونی کوشتار و جینۆساید لە فەڵەستینی داگیرکراو وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ پشتیوانیکردنی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین هەنگاوی جیدی و بەپەلەی هەبێت./.