بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هێرش و بۆردومانەکانی بەرەبەیانی سێ شەممەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە کە بە هاوکاری و پشتیوانی ئەمریکا و گڵۆپی سەوزی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بووە، تا ئێستا 230 کەس شەهید و 350 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە زۆربەی شەهید و بریندارەکانی هێرشەکانی ئەمرۆی ڕژێمی زایۆنیستی لە ژنان و منداڵان پێکهاتوون.
هیچ ناوچەیەکی کەرتی غەززە لەو هێرشانەدا پارێزراو نەبووە و ڕژێمی زایۆنیستی شوێنی نیشتەجێبوون، قوتابخانەکان و خێوەتی نیشتەجێبوونی ئاوارەکانی بە چڕی بۆردومان کردووە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی پێش هێرشەکانی ئەمڕۆ، ڕاوێژی لە گەڵ حکومەتی ئەمریکادا کردووە.
ڕۆژنامەی مەعاریۆ ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب لە کۆتایی هاتنی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تایبەت بە ئازادکردنی دیلەکان، واشنتنی ئاگادار کردووەتەوە./.