بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تیپی ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ کە لە لایەن کیلیان ئێمباپێوە تۆمارکرا بە سەر ڤیاڕیال سەرکەوت و بەدەستهێنانی ئەم سێ خاڵەش بۆ ئەوان زۆر گرنگ بوو. ئەم هێرشبەرە فەرەنسییە کە دوو گۆڵی تۆمارکرد، ئێستا لە 44 یاریدا 31 گۆڵی بە درێسی ڕیال مەدرید تۆمارکردووە. بەڵام دوای یارییەکە بەرامبەر ڤیاڕیاڵ، زۆر بە ماندوویی بینرا.
پێدەچێت تیپی ڕیال مەدرید بە تەواوی ماندوو بووبێت لەو گوشاری جەستەییەی ڕوبەڕوی بووەتەوە. ئەویش بە هۆی ئەو دوو یارییەی کە کەمتر لە 72 کاتژمێردا ئەنجامدرا.
کیلیان ئێمباپێ دوای کۆتایی هاتنی ئەم یاریە ڕایگەیاند: زۆر سەختە. هەمووان یاریی بەرامبەر ئەتلەتیکۆیان بینی، ئێمە 120 خولەک بە گوشارێکی زۆرەوە یاریمان کرد. دوای دوو ڕۆژ لەو یارییە قورسە دووبارە یاری بکەیتەوە. هەروەها ڕاهێنانی وەرزشی بۆ ئامادەکاری لەم یارییەدا قورس بوو. بەڵام پێویسته ڕێز لەم درێسه بگرین و تا کۆتایی بەهێزەوه یاری بکەین./.