بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە بنکەی سەربازیی نەواتیم بە مووشەکی بالستی سەروی دەنگ کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە سەرکەوتووانە ئامانجەکەی پێکاوە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی لە سەر زیاتربوونی هێرشەکانی سەر ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە و هۆشدارییدا تا ئەو کاتەی شەڕی غەززە هەبێت، هێرشەکانی سەر ئەو ڕژێمەش لە قووڵایی خاکی فەڵەستینی داگیرکراو زیاتر دەبێت./.