بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” 29 ی ڕەشەممە تەنیا بۆنەیەک لە ڕۆژژمێری ئێراندا نییە، بەڵکوو بەڵگەی ئیرادەی گەلی ئێرانە بۆ خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆربێژی و هەڕەشە و پیشاندەری ئیرادەی نیشتمانییە بۆ بەرگری لە چارەنووس و کەرامەتی گەل “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” ئەم ڕێگایە بە پشتیوانی خەڵک و پشتبەستن بە توانای نیشتمانی و وشیاری و وانەوەرگرتن لە ئەزموونە تاڵ و شیرینەکانی مێژوو بە هێزەوە بەردەوام دەبێت “./.