بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تیپی بەرشەلۆنە لە هەفتەی 28ی خولی لالیگا لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ، بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری کرد و بە ئەنجامی ٤-2 سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. فێران تۆرێس لەم یارییەدا خۆی وەک یاریزانێکی بەنرخی بەرشەلۆنە ناساند.
فێران تۆرێس یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و دوو گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد و ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی تیپەکەیدا هەبوو. تۆرێس لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: پێم وایە بردنەوەیەکی نایاب بوو، بەتایبەت بە هۆی ئەو شێوازەی کە گەڕاینەوە بۆ یارییەکە کاتێک لە دواوەی تیپی بەرامبەر بووین. ئێمە بە تەواوی شایستەی ئەم سەرکەوتنە بووین و من زۆر دڵخۆشم.
ناوبراو ڕایگەیاند: بەڵێ، ئێمە زۆر دڵخۆشین بەڵام دەزانین کە هێشتا زۆر یاری ماوە لەم وەرزەدا. ئێستا کاتی ئەوەیە تەرکیز لە سەر هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەین، بەڵام لە گەڵ بەرشەلۆنە دەمانەوێت لە هەر یارییەکدا سێ خاڵ بەدەست بهێنین./.