بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بادەم میوەیەکە لە درەخت وەردەگیرێت. بادەمی شیرین بۆ خواردن بەکاردێت، بەڵام لە بادەمی تاڵ زەیت درووست دەکەن کە بە زۆری لە دەرمان و خۆراکدا بەکاردەهێنرێت. ئەگەر بادەم بە گەدەی بەتاڵ بخۆیت ڕێژەی هەڵمژینی ماددە باشەکانی بۆ ناو جەستە زیاد دەکات. یەکێک لە ڕێگاکانی پێشنیارکراو بۆ خواردنی بادەم ئەوەیە کە لە شەودا بیخوسێنیت و بەیانی دواتر بیخۆیت. بەم شێوەیە دەتوانیت زۆرترین ماددە خۆراکییەکانی تێدا هەڵبمژیت.
هاوسەنگی ڤیتامین و کانزاکان بۆ ژیانێکی تەندرووست پێویستە. بەڵام ئەگەر یەکێک لەو ماددانە پشتگوێ بخرێت، ئەوا دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لە سەر هەموو جەستەی هەبێت و ببێتە هۆی کەمخوێنی و فشار و زیادبوونی پەستانی خوێن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بادەم دەتوانێت ڤیتامین و کانزای پێویست بۆ جەستە دابین بکات.
تایبەتمەندییەکانی بادەم بۆ جەستە بریتین له:
1- کاریگەرە لە دابەزاندنی کێش
2- خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە
3- یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن
4- تەندرووستی پێست و قژ باشتر دەکات
5- باشترکردنی کارکردنی مێشک و سیستەمی دەمار
6- بەهێزکردنی یادەوەری./.