بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتاری نەورۆزانەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 1 ی خاکەلێوەی ساڵی 1404 ی کۆچی هەتاوی (21 ی ئاداری 2025) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی خەڵک لە تاران بەڕێوەچوو.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان کە گەلی ئێران جەژنی نەورۆز بە جەژنێکی مەعنەوی دەزانن.
بەڕێزیان وتیان: لە ململانێی نێوان ڕاستی و هەڵەدا، سەرکەوتن بۆ ڕاستییە، بەڵام بەرەی ڕاستیش تێچووی خۆی دەدات.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: گومان لەوەدا نییە کە ئەنجامی ئەم خۆڕاگرییانە شکستی دوژمن و ڕژێمی زایۆنیستییە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوە مێژووییەکانی ساڵی ڕابردوو، وتیان: لە ڕووداوەکانی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاویدا هێزی مەعنەوی گەلی ئێران ئاشکرا بوو، لە نوێژی هەینی مێژوویی سەرکەوتندا جیهان تووشی سەرسوڕمان بوو.
بەڕێزیان وتیان: ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووش یەکێک لەو ڕێپێوانە مێژوییانە بوو.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: تێکۆشان و ئامادەبوونی گەلی ئێران و بەرگریی ئەوان لە دەسەڵات لە ساڵی ڕابردوو، لە کاتێکدا بوو کە کێشە ئابورییەکان ڕووی لە زیادبوون کردبوو.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ساڵی ڕابردوو خەڵک لە بواری کار و پێشکەوتندا ئەوەی پێویست بوو کردیان.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: وەبەرهێنان یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی چاکسازییە لە بژێوی ژیاندا.
بەڕێزیان وتیان: خەڵک و حکومەت تا هەر شوێنێک دەتوانن بۆ مسۆگەربوونی درووشمی سەرمایەدانەری بۆ وەبەرهێنان یارمەتیدەر بن و هەر یەک ئەرک و ڕاسپاردەی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها وتیان: ئەمریکییەکان پێویستە بزانن کە بە هەڕەشەکردن لە گەلی ئێران بە شوێنێک ناگەن.
بەڕێزیان وتیان: ئەمریکییەکان و ئەوانی دیکە دەبێت بزانن کە ئەگەر هەڵەیەک لەوان ڕوو بدات، وەڵامێک بەهێز لە لایەن ئێرانەوە وەردەگرن./.