بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی 21 ی ئاداری 2025 باشوری تەل ئەبیب بە مووشەکی هایپەرسۆنیک کراوەتە ئامانج.
ئەمە دووەم جارە کە تەل ئەبیب لە لایەن یەمەنەوە لە پاش دەستپێکردنەوەی شەڕی غەززە دەکرێتە ئامانج.
ڕۆژی پێنج شەممەش لە یەمەنەوە هێرشی مووشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی یەمەن ڕایگەیاند کە تا ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە، درێژە بە هێرشەکانی سەر ئەو ڕژێمە دەدرێت./.