بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد کە لە لایەن نوێنەرەکەیەوە خوێندرایەوە، ڕایگەیاند کە ” هیوادارە لە زووترین کاتدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت “.
بارزانی لەو پەیامەدا پشتیوانی خۆیی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ڕاگەیاند.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئاشتی بە تاکە ڕێگای ڕاست و درووستی تێپەڕاندنی کێشەکان دەزانێت.
مەسعود بارزانی هەروەها جەختی لە سەر کەلتوری پێکەوەژیان و پەیامی ئاشتیخوازانە کردەوە./.